چامپیۆنزلیگ

ئەگەری هەیە مانۆلاس بەرامبەر بارسلۆنا یاری نەکات

یاریگا- لە یاری شەوی ڕابردوو یانەکەیان بەرامبەر ساسۆلۆ، ناپۆلی و هاندەرانی ئەم یانەیە نیگەرانییەکی قووڵیان تووش بوو کاتێک کۆستاس مانۆلاسی بەرگریکاری یانەکەیان بەهۆی پێکانەوە یاریگای بە جێ هێشت.

لە ئێستادا ئەگەرچی هێشتا بە فەرمی ڕانەگەیەنراوە کە ئەو بەرگریکارە یۆنانیە ڕادەی پێکانەکەی تا چ ئاستێکە، بەڵام نیگەرانییەکی قووڵ لای یانە ئیتاڵیەکە دروست بووە کە منۆلاس بۆ یارییەکەی بارسا نەگەڕێتەوە. ئەوەش گورزێگی کاریگەرە بەر ناپۆلی دەکەوێت بەوپێیەی ناوبراو یەکێکە لە ڕەگەزە هەرە گرنگەکانی تیمەکەی جینارۆ گاتوسۆ.

ناپۆلی لە خولی ئیتاڵی جەنگ بۆ گەشتن بە یۆرۆپالیگ دەکات و، هەشتی مانگی داهاتووش لە یاریگای کامپ نوو لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ ڕووبەڕووی بلاوگرانا دەبنەوە پاش یەکسانبوونی هەردوولا بە گۆڵێک لە یاری پێشوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button