ئیسپانیا

ریال مدرید 5-1 ئه‌تلتیك بلباو : که‌ریم بنزیمه‌ و هاوریه‌کانی به‌ پێنج گۆل میوانیان به‌رێکرد

یانه‌ی ریال مدرید له‌ یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ مێوانداری یانه‌ی ئه‌تلتیك بلباو کرد یاریکه‌ به‌ سه‌رکه‌وتنی ریال کۆتای هات به‌ پێنج گۆل به‌رامبه‌ر گۆلێك له‌ گه‌ری 12 خولی ئیسپانی دا ؛
دوای گه‌رانه‌وه‌ له‌ پێکان که‌ریم بنزیمه‌ ئه‌م شه‌و ئه‌ستێره‌ی یه‌که‌م یاریکه‌ بوو له‌ خوله‌کی 16 دا گۆلی یه‌که‌م و پێشکه‌وتنی بۆ ریال مدرید تۆمار کرد . له‌ خوله‌کی 30 به‌ لێدانی سه‌ر رامۆس گۆلی دووه‌م تۆمار کرد. پێش کۆتای هاتنی گێمی یه‌که‌م یاریزان  که‌ریم بنزیمه‌ له‌ لێدوانی به‌ هێز توانی گۆل دووه‌می خۆی و سێیه‌م یانه‌که‌ی تۆمار کرد.
له‌ گێمی دووه‌می یاری دا له‌ خوله‌کی 56 دا له‌ پاسێکی که‌ریم بنزیمه‌ دا ئۆزیل گۆلی چواره‌م تۆمار کرد له‌ خوله‌کی72 دا سامی خیدیره‌ گۆلی پێنجه‌م تۆمار کرد . تاکه‌ گۆلی ئه‌تلتیك بلباو له‌ خوله‌کی 42 تۆمار کرا له‌ ری یایزان ئیبای گۆمێز تۆمار کرا .
ریال مدرید به‌ 26 خال له‌ پله‌ی 3ــی رێزبه‌ند دێت و ئه‌تلتیك بلباو به‌ 14 خال له‌ پله‌ی دوانزده‌ی رێزبه‌ند ده‌بیندرێت .

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .