ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

ئالابا گرێبەستەکەی نوێ ناکاتەوە

یاریگا
داڤید ئالابا، بەرگریکاری نەمسایی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا ئامادەنیە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی جێبێڵێت و بریاریداوە کە ئەم هاوینە یانەکەی جێبێڵێت.

رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی ئەڵمانیا بڵاویکردووە کارگێری باڤارییەکان بەم دواییە جارێکی دیکە داوایان لە بەرگریکاری بالی چەپی یانەکەیان کردووە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، بەڵام ئەو یاریزانە بۆ جاری چەندەم داواکەی رەتکردووەتەوە ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە و بریاری خۆیداوە و ئەم هاوینە یانەکەی جێدێڵێت.

ئالابا هاوینی ساڵی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن میونشن کۆتایی دێت و چەند یانەیەکیش ئامادەن ئەو یاریزانە بگوازنەوە ریزەکانیان، لەوانەش ریال مەدرید، بارسێلۆنا و مانچێستەر سیتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button