ئه‌وروپائینگلتەرا

ئارسێناڵ دوور کەوتنەوەی یاریزانێکی بەرامبەر چێڵسی راگەیاند

یاریگا
شکوردان موستافی، بەرگریکاری ئەڵمانی یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی بە هۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە ناتوانێت بەشداری یاریی کۆتایی جامی فای ئینگلیز بەرامبەر چێڵسی بکات.

ماڵپەری فەرمی یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی بڵاویکردووە بەرگریکاری ئەڵمانی یانەکەیان لە یاریی قۆناخی پێش کۆتایی جامی فا بەرامبەر مانچێستەر یونایتد تووشی پێکان بوو، هەرچەندە پێشبینی دەکرا پێکانەکەی قورس نەبێت، بەڵام دواجار تیمی پزیشکی یانەیەکان دەریانخست کە ئەو یاریزانە ناتوانێت بەشداری یاریی کۆتایی جامەکە بکات.

ئارسێناڵ لە یاریی کۆتایی جامی فای ئینگلیز سەرەتای مانگی داهاتوو لە یاریگای وێمبڵی نیشتیمانی رووبەرووی یەکتری دەبنەوە.

Back to top button