ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

کرێی یەک رۆژی یەختەکەی میسی و سوارێز خەیاڵیە

یاریگا
لیۆنێل میسی ئارجێنتینایی و لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی دوای کۆتایی هاتنی یارییەکانی ئەم وەرزەی لالیگا بۆ بەسەر بردنی پشوویەکی کورت لەگەڵ خێزانەکانیان سەردانی دوورگەی ئیبیزای گەشتیاریان کردووە.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆ دێپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشکرای کردوو ئەو دوو یاریزانەی بلاوگرانا لە کاتی بەسەر بردنی کاتەکانیان لەگەڵ ماڵ و منداڵەکانیان لە دوورگەی ئیبیزا یەختەیەکیان بە کرێ گرتووە و کرێیەکەی بۆ هەر رۆژێک ٧٥٠٠ یۆرۆیە کە نرخی یەک هەفتەی ٤٩ هەزار یۆرۆ دەکات.

میسی و سوارێز بریارە دوای کۆتایی هاتنی پشووە کورتەکانیان پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکەن بە مەبەستی دەست پێکردنەوەی ئامادەکارییەکانیان بۆ یاریی داهاتوویان لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ناپۆلی.

Back to top button