ئه‌وروپائیسپانیا

تێر شتیگن چوار مانگ دوور دەکەوێتەوە

یاریگا
مارک ئاندرێ تێر شتیگن، گۆڵپارێزی ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بە هۆی پێکان نزیکەی چوار مانگ لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

ماڵپەری heavy بڵاویکردووە گۆڵپارێزە ئەڵمانیەکەی یانەی بارسێلۆنا بە هۆی ئەو پێکانەی لە قاچیدا ماوەیەک پێش ئێستا تووشی بووە، ناچارە نەشتەرگەری بکات و بەم هۆیەوە نزیکەی سێ بۆ چوار مانگ لە یاریگاکان دوور دکەوێتەوە و ئەستەمیشە بۆ یاریی هاوتنەوەی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ناپۆلی یاریی بکات.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە ئەو نەشتەرگەرییەی تێر شتیگن بەرپرسانی بارسێلۆنای دوو دڵ کردووە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی و لەوانەیە لەم هاوینە هەوڵ بۆ گۆڵپارێزێکی دیکە بدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button