ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بارسا بەرگریکارێکی بە ئامانج گرتووە نرخی هەڵوەشاندنەوەکەی 100 ملیۆن یۆرۆیە

یاریگا- یانەی بارسێلۆنا بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ کڕینی بەرگریکار لە پێناو توندوتۆڵ کردنی هێڵی بەرگری.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، بارسا یوری بێرچیچی لە یانەی ئەتڵەتیکۆ بیڵباو خستۆتە نێو چواچیێوەی گرنگی پێدانەکانی تا لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینەدا گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.

یوری تەمەنی 30 ساڵه و، بە گوێرەی سەرچاوەی نابراو نرخی هەڵوەشاندنەوەی گربەستەکەی 100 ملیۆن یۆرۆیە.

ئەو بەرگریکارە ئیسپانییە، ساڵی 2008-2010 کاروانی پیەگەرێتی لەگەڵ تۆتنهام دەست پێ کرد و پاشان ئەم یانانە بە دوای یەکدا لە ئەزموونەکانی ناوبراون؛ چێڵتینهام تاون بە خواستن، ڤالادۆلید بی بە شێوەی خواستن، ڤالدۆلێد، ڕیاڵ یونیۆن، ڕیاڵ سۆسیداد، ئیباڕ، پاریس سان جێرمان و، لەوەتەی ساڵی 2018 لە بیڵباوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button