ئه‌وروپائیسپانیا

میسی و گریزمان هەڕەشەیان لەسەرە

یاریگا
بارسێلۆنا بریارە مانگی داهاتوو لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ میوانداری ناپۆلی بکات و هەڕەشەیەکی گەورە بۆ ئەم یارییە لەسەر میسی و گریزمان هەیە.

ئەو دوو یاریزانەی بلاوگرانا دوو کارتی زەردیان هەیە و لە ئەگەری وەرگرتنی کارتی زەرد لەم یارییەدا و سەرکەوتنی یانەکەیان بۆ قۆناخی داهاتوو، ئەوا ناتوانن بەشداری بکەن و هەروەها ئەگەر لەم یارییەش کارتی زەردیان پێنەدرێت و لە یاریی داهاتوو ئەوەیان بەسەر بێت، ئەوا بۆ یارییەکی دیکە بێ بەش دەبن.

بارسێلۆنا لە کاتێکدا لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ میوانداری ناپۆلی ئیتاڵی دەکات، هەردوو یانە لە یاریی چوون بە بێ گۆڵ یەکسانبوون.

Back to top button