چامپیۆنزلیگ

گاتوسۆ: بەم ئاستەمانەوە بەرامبەر ارسێلۆنا دەدۆڕێین

یاریگا- جینارۆ گاتوسۆ بێ هیوایی خۆی دەربڕی کە بتوانن بەو ئاستەی ئێستایانەوە بتوانن بارسێلۆنا تێپەڕێنن. هەروەک چۆن لیۆنێل مێسی کاپتنی بارسا پێشتر بێ متمانەیی خۆی خستە ڕوو بۆ بردنەوە لە کوڕانی گاتوسۆ.

شەوی ڕابڕدوو جارێکیتر ناپۆلی شکستی تۆمار کرد ئەم جارەیان بەرامەر پارما کە هێشتا مەترسی دابەزینیان لەسەر بوو بۆ سێریابی. گاتوسۆ نیگەرانی خۆی خستە ڕوو و هاوکات باسی لە هۆکاری ئەنجامە خراپەکانیش کرد و گوتی: “ئێمە هەلی زۆڕ دەڕەخسێنین بەبێ ئەوەی ئەو هەلانە بگۆڕین بۆ گۆڵ تۆمار کردن. ئەوەش ڕکابەرەکانمان دەرفەت دەقۆسنەوە و گۆڵمان لێ تۆمار دەکەن و ئەوە بەدەست ناهێنین کە دەمانەوێت. چەندین جارە ئەوە دووبارە دەبێتەوە، بەم شێوەبین ئەوا بەرامبەر بارسێلۆنا دەۆڕێین.”

دوای هەفتەی 35ی سێریائەی ناپۆلی لە ڕیزبەندی حەوتەم دێت و دەجەنگێت بۆ گەشتن بە یۆرۆپالیگ. هەشتی مانگی داهاوتووش لە یاریگای کامپ نو دەبێتە میوانی بارسێلۆنا بۆ ئەنجامدانی یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ کە پێشتر بە گۆڵێک یەکسان بوونە.

بابەتی زیاتر

Back to top button