ئه‌وروپائینگڵته‌را

” دڵنیام ئاوبامێیانگ گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە ”

یاریگا
میکێل ئارتێتا، راهێنەری یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی دڵنیایە کە پیەر ئاوبامێیانگ گۆڵکاری گابۆنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەیان نوێ دەکاتەوە.

راهێنەرەکەی تۆپ هاوێژەکان بە تۆڕی سکای سپۆرتی گووت ” ماوەیەکە هەوڵەکان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی گۆڵکاری یانەکەمان دەستی پێکردووە، بەڵام ئاگادار نیم چ کاتێک کۆتایی بەم پرۆژەیە دێت و دڵنیاشم ئەو یاریزانە گرێبەستەکەی نوێ دەکاتەوە و لە یانەکەمان دڵخۆشە ”.

ئاوبامێیانگ ساڵی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ ئارسێناڵ کۆتایی دێت و ئەو یاریزانە چەند جارێک ناراستەوخۆ داوای جێهێشتنی یانەکەی کردووە، بە پێچەوانەوە یانەکەی دەیەوێت ئەو بمێنێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button