ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

مانچێستەر سیتی بودجەیەکی خەیاڵی بۆ ئەم هاوینە تەرخان کردووە

یاریگا
یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی ئەم هاوینە ئامادەکاری باشیان کردووە بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانانەی پێپ گواردیۆلا راهێنەری ئەو یانەیە داوایان دەکات و چاوەڕێ دەکرێت چەند یاریزانێک بگوازنەوە ریزەکانیان.

سەم لی رۆژنامەنوسی ئینگلیزی و نزیک لە ستیزن ئاشکرای کردووە، بەم دواییە راهێنەری ئەو یانەیە پلانەکانی بۆ ئەم هاوینە پێشکەش بە یانەکەی کردووە و لە پێناو گواستنەوەی چەند یاریزانێکی نوێ ئەو یانەیە ئامادەن 300 ملیۆن پاوەند خەرج بکەن و چاوەڕێ دەکرێت چەند یاریزانێکی دیار بگوازنەوە ریزەکانیان.

ئەو رۆژنامەنوسە ئەوەشی باسکردووە لەو بڕە پارەیە نیوەی لە فرۆشتنی یاریزانەکانیان دەبێت، واتە پێشبینی دەکرێت نزیکەی ١٥٠ ملیۆن پاوەند لە فرۆشتنی هەندێک لە یاریزانەکانیان دەستکەوێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button