ئیسپانیا

بارسێلۆنا ڕاگەیەندراوێکی لە بارەی دۆخی جەستەیی لینگلێت بڵاو کردەوە

یاریگا- یانەی بارسێلۆنا ڕاگەیەندراوێکی لە بارەی دۆخی جەستەیی لینگلێت بڵاو کردەوە دوای ئەوەی لە کۆتا هەفتەی لالیگا بە ناچاری یاریگای بە جێ هێشت.

لە بەیانەکەی بارسا ڕوونکراوەتەوە کە بەرگریکارە فەڕەنسیەکە سەلامەتە بەڵام تەنها هەست بە ماندوێتی و ئازار دەکات لە قاچی ڕاستی و ناوچەی حەوزی.

ڕاگەیەندراوەکەی بارسا بەبێ ئەوەی باس لە ماوەی دوورکەوتنەوەی لینگلێت بکات، ڕایگەیاندوووە کە لە ڕۆژانی داهاتوودا چارەسەر وەردەگرێت.

ئەم وەرە بلاوگرانا دەناڵێنێت بە دەست گرفتەکانی هێڵی بەرگریەوە و، ئەم هەواڵەش لە کاتێکدایە کە یاریەکی چارەنووسسازیان لە چامپۆنزلیگ بەرامبەر ناپۆلی ماوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button