ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بارسا دوو یاریزان و بڕە پارەیەک دەخاتە مامەڵەی لاوتارۆوە

یاریگا- بارسێلۆنا بە دەستەوارەیەکی نوێوە ئامادەکاری دەکات بۆ ڕزیکرنی ئینتەر میلان تا دەستبەرداری لاوتارۆ مارتینێز ببن.

بە گوێرەی زانیاریەکانی بڵاوکراوەی FcInterNews، بارسا ئامادەیە هەریەکە لە ئارتورۆ ڤیدال و جونیۆر فیرپۆ لەگەڵ بڕی 70 ملیۆن یۆرۆ بخاتە خزمەتی گواستنەوەی هێرشبەرە ئەرجەنتینیەکەوە.

ماوەیەکە بارسا بە شێوەی جیاواز هەوڵی لاوتارۆ دەدات و خودی یاریزانەکەش نەیشاردۆتەوە کە هیوای ئەوەیە هاوشانی لیۆنێل مێسی یاری بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button