فه‌ره‌نسا

نیکۆ کۆڤاچ پاڵێوراوی یەکەمە بۆ ڕاهێنەرایەتیکردنی مۆناکۆ دوای دوورخستنەوەی ڕۆبەرت مۆرینۆ

یاریگا – یانەی مۆناکۆی فەڕەنسی بریاری دوورخستنەوەی راهێنەر ڕۆبەرت مۆرینۆیان دا دوای تەنها 13 یاری و ئێستاش بەدوای ئەوەن نیکۆ کۆڤاچ بکەنە شوێنگرەوەی.

مۆرینیۆ لە سەرەتاکانی ئەمساڵەوە وەک ڕاهێنەری یانەکە دەستبەکاربوو و خاوەن حەوت بردنەوە ،دوو یەکسانبوون و چوار دۆڕان بوو لەو ماوە کورتەی لە یانەکە بەسەری برد. لەمبارەیەوەش پۆڵ میچێل، بەڕێوبەری وەرزشی مۆناکۆ ڕایگەیاند کە ڕاهێنەرە کەتەلۆنیەکە شێوازی پلانەکانی بۆ یانەکە گونجاو نەبوون و سەرکەوتوو نەبوو لە گەیاندنی یانەکە بە چامپیۆنزلیگ.

شایانی باسە ڕاهێنەر نیکۆ کۆڤاچ کە دەبێتە شوێنگرەوەی مۆرینیۆ، ساڵی ڕابردوو بە بڕیارێکی لەناکاو لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی کردنی بایەرن میونشن دوورخرایەوە و لەوکاتەوە لە پشوودا بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button