ئیسپانیا

پێکهاتەی پێشبینیکراوی بارسێلۆنا و ئالاڤێس

مێسی ئەمڕۆ دەتوانێت خەڵاتی پیچیچی خول بۆخۆی یەکلایی بکاتەوە

یاریگا– سەرەڕای ئەوەی نازناوی لالیگا یەکلایی بۆتەوە و یاریەکەی بارسا بەرامبەر ئالاڤێس گرینگی خۆی لەدەستداوە، بەڵام یاریەکە جیاوازە بۆ لیۆنێل مێسی کەوا ئێستا تەنها دوو گۆڵ لەپێش کەریم بنزیماوەیە و دەتوانێت خەڵاتی پیچیچی بۆ گۆڵکاری لالیگا بۆخۆی مسۆگەر بکات.

هەرچەندە ئەفسانەکەی بارسا ڕایگەیاندووە کە خەڵاتە تاکە کەسیەکان بەلایەوە گرینگ نین، بەڵام بە بردنەوەی خەڵاتی گۆلکاری ئەمساڵی لالیگا، دەبێتە یەکەمین یاریزان لەمێژووی لالیگا کە بتوانێت حەوت جار خەڵاتەکە بباتەوە. پێکهاتەی پێشبینیکراوی یاریەکەش بەپێی ڕۆژنامەکانی ماڕکا و سپۆڕت بەمشێوەیە دەبێت:

 

بابەتی زیاتر

Back to top button