ئیتاڵیا

پیۆلی لەبارەی تووڕەیی ئیبرا دوای گۆڕانکاری پێکردنی: هیچ کێشەیەک لە ئارادا نییە

یاریگا – زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی لە یاریەکەیان بەرامبەر بۆڵۆنیا لە خولەکی 60 گۆرانکاری پێکرا، بەڵام لە کاردانەوەکەیدا دیاربوو کە ناڕازی بوو لە بریاری پیۆلی راهێنەر، لە بەرامبەردا پیۆلی هەمووان دڵنیا دەکاتەوە کەوا ئەمە تەنها بۆ بەرژەوەندی ئیبڕا خۆیەتی و هیچ کێشەیەکیش لە ئارادا نییە.

ئیبڕا لە یاریەکەی دوێنێ توانی ئاسیستێک بکات بەرلەوەی لە خولەکی شەست گۆرانکاری پێبکرێت و دواتر دەمەقاڵێیەکی بچووک ڕوویدا لەنێوان ئەم و ڕاهێنەر پیۆلی، لەبارەی ڕووداوەکەشەوە پیۆلی ڕایگەیاند:

هیچ کێشەیەک لە ئارادا نییە. ئیبڕا قسەیەکی کرد، بەڵام لەڕاستیدا من لێی حاڵی نەبووم کە چی گوت. ئەوەی گرینگە بیزانێت، ئەوەیە ئەم گۆرانکاریە بۆ بەرژەوەندی خۆی بووە، جونکە من دەمەوێ هەموو یاریزانەکان لە باشترین دۆخیاندا بن.

شایانی باسە ئەی سی میلان بە سەرکردایەتی پیۆلی لەوەتەی دەستپێکردنەوەی خولەکە هیچ یاریەکیان نەدۆڕاندووە و ئێستا لە پلەی شەشەمی ڕیزبەندی سێری ئادا دێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button