ئیسپانیا

لۆران بلان پاڵێوراوە بۆ ڕاهێنەرایەتیکردنی بارسێلۆنا

یاریگا- وا دیارە کیکی سیتینی ڕاهێنەر کۆتا ڕۆژەکانی خۆی لەگەڵ یانەی بارسێلۆ بەڕێ دەکات و لە ئێستاوە ناوی ڕاهێنەری داهاتووی بلاوگرانا لە میدیای ئیسپانیدا ئاشکرا کراوە.

بە گوێرەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، ناوی لۆران بلان پێشنیاز کراوە بۆ وەرگرتنی ئەرکەکە دوای دوورخستنەوەی کیکی سیتین.

ئەو زانیاریانەی مۆندۆ لە کاتێکدایە خودی ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە جۆرێک لە دڵنیایی تێدایە بۆ مانەوەی لەگەڵ بلاوگرانا، لە کاتێکدا تەنها چامپیۆنزلیگی لە بەردەمدا ماوە بۆ دروستکردنی متمانە لای کارگێری یانەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button