ئه‌وروپائیسپانیا

گاریس بەیل بە تەواوەتی پشتگوێ خرا

یاریگا
زینەدین زیدان، راهێنەری فەڕەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بۆ یاریی یانەکەی بەرامبەر لیگانێس گاریس بەیلی دوور خستەوە.

ماڵپەری فەرمی شاهانەکان لسیتی ناوی ئەو یاریزانانەی بڵاوکردەوە کە لەلایەن راهێنەری یانەکەیان بانگهێشت کراون و بۆ ئەو یارییە یاریزانی وێلزی یانەکەیان بانگهێشت نەکراوە و سەرچاوەکانیش ئەم کارەی زیزۆ بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە یاریزانەکە بە تەواوەتی پشتگوێ خراوە و چاوەڕێ دەکرێت ئەم هاوینە یانەکەی جێبێڵێت.

بەیل ماوەیەکە یاریی پێ ناکرێت و دەنگۆیەکی بە هێز هەیە کە ئەم هاوینە یانەکەی جێبێڵێت، هەرچەندە خودی ئەو یاریزانە تاوەکو ئێستا ئامادەنەبووە دەستەبرداری موچە زۆرەکەی بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button