ئیسپانیا

“بارسا وەک ئەی سی میلانی لێ دێت!”

یاریگا- ئاستە ناجێگیرەکانی بارسا و ئەنجامە دڵنەخوازەکانی، پێشبینی خراپی لە چواردەور داهاتووی یانەکە کۆ کردۆتەوە.

لەو بارەیەوە ڤیکتۆر فۆنت پاڵێوراو بۆ هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆکی یانەکە و ڕکابەری سەرەکی جۆزسێپ ماریا بارتۆمیۆ، لە چاوپێکەوتنێکی ڕادیۆی BBCدا گوتی: “گەر بارسا ئەگەر ئەو شتانە ئەنجام نەدەین کە ئێستا وا هەوڵی بۆ دەدەین، بارسێلۆنا مەترسی ئەوەی لەسەرە بێتە ئەی سی میلان یاخود مانچستەر یونایتد. کێبڕکێکان لە دە ساڵی ڕابردوودا زیاتر و زیاتر پیشەگەرانە بووە. دەبینی چۆن کارگێڕی یانەکانی ئینگلتەرا چۆن سەرکەوتوو بوونە.”

ناوبراو باسی لە بارودۆخی لیۆنێل مێسی کرد و نەیشاردەوە کە لیۆ لە ئێستادا دڵخۆش نیە و نائومێدە. وتیشی هەرچی هەیە دەبێت بیکەین تا بتوانین بیگەرێنینەوە بۆ دۆخی خۆی لە ساڵانی داهاتوودا تا نازناوەکان ببەینەوە.

“ڤیکتۆر فۆنت”

بابەتی زیاتر

Back to top button