ئیسپانیا

کاردانەوەی ڕۆژنامەکانی ئەوڕوپا دوای بردنەوەی لالیگا لەلایەن ڕیال مەدریدەوە

یاریگا – دوای ئەوەی یانەی ڕیال مەدرید توانی بە بردنەوەی لە ڤیاریال نازناوی لالیگا لە بەژرەوەندی خۆیدا یەکلا بکاتەوە، ڕۆژنامەکانی ئەوڕوپا بە شێوەی جیاواز کاردانەوەیان هەبووە، ڕۆژنامەکانی مەدرید ئاهەنگی سەرکەوتن دەگێڕن لەوکاتەی ڕۆژنامەکانی بارسێلۆنا لە کێشەکانی یانەکە و دۆرانەکەی دوێنێ وورد دەبنەوە، هەروەها ڕۆژنامەکانی وەک لیکیپ و ئابۆلا پیرۆزباییان لە مەدرید کردووە.

ماڕکا

* ڕۆژێکی لەیادنەکراو
* پێرێز: بنزیما شایەنی تۆپی ئاڵتونیە
* ڕیال مەدرید لە قەیرانی کۆڕۆنادا، توانی نازناوی 34ەمینی لالیگا بباتەوە.
* زیدان: بەلای منەوە بردنەوەی لالیگا باشترە لە بردنەوەی چامپیۆنزلیگ
* زیدان دووەمین نازناوی لالیگای دەستەبەر کرد، لەوکاتەی ڕامۆس پێنجەمینی بوو.
*سێڵفی یاریزانە بەڕازیلیەکان : ڤینسیوس، ڕۆدریگۆ، مارسێلۆ، میلیتاو و کاسمیێرۆ
* مێسی: ئەگەر پێداچوونەوەیەک بەم ئاستەمان نەکەین، قوڕسە بتوانین لە ناپۆلی ببەینەوە.

ئاس

* بووە نازناوی ژمارە 34
* زیدان: بردنەوەی ئەم نازناوە لەبردنەوەی چامپیۆنزلیگ گرینگتر بوو.
* بارسێلۆنا بەرامبەر ئۆساسۆنای دە یاریزانی لەنێو کامپ نو بە ئەنجامی 2-1 شکستی هێنا.
* مەدرید توانی دە یاری بەدوای یەک بباتەوە سەرەڕای وەستانی خولەکەش، بە نازناوی ژمارە 34 شاد بوو.
* مێسی: پێویستە ڕەخنە لەو ئاستەی خۆمان بگرین، سەرەتا لە یاریزانەکانەوە ئینجا بۆ تەواوی یانەکە.
*مێسی : ئەگەر بەمشێوەیە بەردەوام بین، بەرامبەر ناپۆلی دەدۆڕێین.
*مێسی تووڕەیە دوای شکستەکەیان بەرامبەر ئۆساسۆنا.

سپۆڕت

* مەدرید پاڵەوانی ڤارە
* بەم ئاستەوە ناگەین بە هیچ
* مێسی سەرزەنشتی خۆی دەکات
* سیتین: هیوادارم وەک ڕاهێنەر بارسا بمێنمەوە تا کاتی چامپیۆنزلیگ
* بارسا دۆڕانێکی تری توشبوو دوای ئەوەی بەرامبەر ئۆساسۆنایەکی دە یاریزانی شکستی هێنا
* مێسی : تێدەگەم کە هەوادارنمان ئارامیان لەدەستداوە، چونکە هیچمان پێشکەش نەکردوون

 

سپۆڕت

* مەدرید پاڵەوانە
* مێسی تووڕەیی لێ دەبارێت
* مێسی: ئەوان بە یاریکردنێکی چڕ لێمانیانیان بردەوە.
* مێسی: پێویستە پێداچوونەوەیەک بەخۆمان بکەین بۆ ئەوەی ئەم حاڵەتانە لە خولەوە نەگاتە چامپیۆنزلیگ.
* لۆس بلانکۆس، بە پەناڵتیەکی گوماناویەوە توانیان سەرکەون بەسەر ڤیاریال و نازناوی ژمارە 34 ببەنەوە کەوا سێیەمین نازناویانە لەماوەی 12 ساڵیدا.

لێسپۆرتیو

* مێسی ئاستە خراپەکەی یانەکەی ناشارێتەوە و دان بەوەدا دەنێت یانەکە پێویستیان بە پێداچوونەوەیە دوای یاریەکەی ئۆساسۆنا.

لیکیپ

* دوو گەوهەرەکەی ڕیال مەدرید
*بە دەیەم بردنەوەیان لەدوای گەڕانەوەی لالیگاوە، ڕیال مەدرید توانییان نازناوی 34ەمی خۆیان مسۆگەر بکەن.
* ڕاهێنەر زینەدین زیدان و هێرشبەر بنزیما ڕۆڵێکی دیاریان هەبوو لەم دەستکەوتە.

ئابۆلا

* پۆڕتۆ پاڵەوانی خولی پورتوگالیە
* ڕیال نازناوی ژمارە 34 دەباتەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button