ئه‌وروپائیسپانیا

شارەوانی مەدرید گۆڕەپانی سیبێلێسی کۆنترۆل کردووە

یاریگا
ئەمشەو ریال مەدرید لە ئەگەری بردنەوەیان لە ڤیاریال بە فەرمی دەبنە پاڵەوانی لالیگا و شارەوانی ئەم شارەش ترسی لە ئاهەنگێرانی هاندەران هەیە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووە شارەوانی مەدرید و کارگێری شاهانەکان داوایان لە هاندەرانی ئەو یانەیە کردووە لە ئەگەری بردنەوەی یانەکەیان لەبەر مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاهەنگ نەگێڕن و بۆ ئەم مەبەستەش شارەوانی گۆڕەپانی سیبێلێسی کۆنترۆل کردووە، بۆ ئەوەی رێگری لە خڕبونەوەیان بکەن.

ساڵانە لە کاتی بەدەست هێنانی نازناوەکان لەلایەن یانەی ریال مەدریدەوە، هەزارەها هاندەری ئەو یانەیە لە یاریگا سیبێلێس ئاهەنگ دەگێڕن، بەڵام ئەمساڵ بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا داوا دەکرێت لە ماڵەکانیان ئاهەنگ بگێڕن.

بابەتی زیاتر

Back to top button