ئه‌وروپائیسپانیا

ڤیاریال بۆ جاری دووەم لە یاریگای دی ئیستیفانۆ یاریی دەکاتەوە

یاریگا
یانەی ڤیاریالی ئیسپانیا ئەمشەو بۆ جاری دووەم لە یاریگای ئالفرێدۆ دی ئیستیفانۆ یاریی دەکاتەوە و ئەو یانەیە هەشت وەرز لەمەوبەر لەو یاریگایە تووشی دۆڕانێکی قورس بوو.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووە ژێر دەریاییەکان دوای ئەوە وەرزی 2012-2013 بە هۆی دابەزینیان لە خولی پلە یەک بۆ پلە دوو، لە یاریی گەڕی 27 خولی پلە دووەکان لە یاریگا دی ئیستیفانۆ رووبەرووی ریال مەدرید کاستیا بونەوە و بە ئەنجامی پێنج گۆڵی بێ وەڵام تووشی دۆڕان بوون و ئێستا دوای هەشت وەرز جارێکی دیکە لەو یاریگایە یاریی دەکەنەوە.

ریال مەدرید و ڤیاریال ئەمشەو لە کاتێکدا لە گەڕی 37ـی لالیگا یاریی دەکەن، شاهانەکان بە بردنەوە بە فەرمی دەبنە پاڵەوانی ئەم وەرزە.

بابەتی زیاتر

Back to top button