ئه‌وروپائیتاڵیا

وادەی گەڕانەوەی هاندەرانی سێریائەی دیاریکرا

یاریگا
ڤیچێنزۆ سپادافۆرا، وەزیری وەرزشی ئیتاڵیا ئاشکرای دەکات ئەوان لە هەوڵی ئەوەدان مانگەکانی داهاتوو رێگە بە بەشێک لە هاندەران بدەن لە یاریگەکان ئامادەبن.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆری هەواڵی سکای سپۆرت وەزیری وەرزشی ئیتاڵیا گووتی ” بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ناچار بوین یارییەکان بەبێ ئامادەبوونی هاندەران دەست پێ بکەینەوە و ئێمە لە هەوڵی ئەوەداین مانگی سێبتەمبەری داهاتوو جارێکی دیکە رێگە بە هاندەران بدەین بە مەبەستی بینینی یارییەکانی یانەکانیان لە یاریگاکان ئامادەبن ”.

سپادافۆرا لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەش کردووە ئەمجارەیان ناتوانێن رێگە بدەن هەزارەها هاندەر لە یاریگاکان ئامادەبن و تەنها رێگە بە بەشێکیان دەدرێت و لەو کاتەش پێویستە رێنماییە تەندروستیەکان جێبەجێ بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button