ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

داوا لە هاندەرانی ریال مەدرید دەکرێت ئاهەنگ نەگێڕن

یاریگا
یانەی ریال مەدرید نیگەرانە لەوەی لە ئەگەری بوون بە پاڵەوانی ئەم وەرزەی لالیگا، هاندەرەکانیان لە گۆڕەپانی سیبیلس کۆببنەوە وئاهەنگی سەرکەوتن بگێڕن.

کارگێری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لە بەیاننامەیەکدا داوا لە هاندەرانی یانەکەی دەکات لە ئەگەری بوون بە پاڵەوانی ئەم وەرزەی لالیگا، لە هیچ شوێنێک بە تایبەت لە گۆرەپانی سیبیلس قەڵەبالغی دروست نەکەن و ئاهەنگ نەگێڕن، چونکە گردبونەوەیان لەم کاتە بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەوانەیە کارەساتی مرۆیی لێبکەوێتەوە.

ریال مەدرید پێنج شەممەی ئەم هەفتەیە لە گەڕی 37ـی لالیگا میوانداری ڤیاریال دەکات و لە ئەگەری بردنەوە لەم یارییەدا، ئەوا دەبنە پاڵەوانی ئەم وەرزە.

بابەتی زیاتر

Back to top button