یاریگا

لیڤەرپوول گرێبەستەکەی لۆڤرێن نوێدەکاتەوە

یاریگا
دێجان لۆڤرێن، بەرگریکاری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی دەنگۆیەکی بە هێز هەبوو ئەم هاوینە یانەکەی دەستبەرداری دەبێت، بەڵام سەرچاوەکان ئەم هەواڵەیان رەتکردووەتەوە.

تۆری هەواڵی سکای سپۆرتی ئینگلیزی بڵاویکردووە راهێنەری رێدز داوای لە کارگێری یانەکەیان کردووە گرێبەستەکەی بەرگریکارە کڕواتیەکەی یانەکەیان نوێ بکرێتەوە و رێگەی پێنەدەن بەم زووانە یانەکەیان جێبێڵێت، سەرەرای ئەوەی دەنگۆیەکی بە هێز هەبوو ئەو یاریزانە بە هۆی کەم یاریی کردنی دەیەوێت یانەکەی جێبێڵێت.

لۆڤرێن هاوینی ساڵی 2021 گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول کۆتایی دێت و لە بەندێکی گرێبەستەکەیدا هاتووە یانەکەی دەتوانێت بۆ ماوەی یەک وەرزی دیکەش واتە تاوەکو هاوینی 2022 گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

Back to top button