یاریگا

ئەفسانەیەکی تۆپی پێ: لەگەڵ مێسی یاریم بکردایە له هەر یاریەکدا 5 گۆڵم دەکرد

یاریگا- ڕۆجەر میلا، ئەفسانەی تۆپی پێی ئەفریقای خۆی نادات لە بەراوردی نێوان ئەفسانەکانی تۆپی پێ و ئەو بەراوردکارییەش بە پەسەند نازانێت.

میلای کامیرۆنی کە بە تەمەنترین (42 ساڵ) یاریزانی مێژووە لە مۆندیالدا گۆڵی تۆمار کردبێت، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی باسی لەو ئەگەرە خەیاڵیە کرد کە هاوشانی لیۆنێل مێسی یاری بکردایە، وەک گوتی: “مێسی کە نێو باشترینەکانی مێژووە. پێویستە بارسا هەموو شتێک بکەن لە پێناو هێشتنەوەی. ئەگەر هاوشانی یاریزانێکی وەکو ئەو یاریم بکردایە ئەوا ڕەنگە لە هەر یاریەکدا پێنج گۆڵم تۆمار بکردایە.

سەبارەت بە باوردی مێسی و پێلێی بەڕازیلیش گوتی: “زۆر حەز بەم بەراوردکاریانە نیم لە نێوان یاریزانان کە لە پێگەی جیاوازی یاریگادا یاری دەکەن و لە سەردەمی جیاوازترن، بەڵام لای من پێلێ هەر وەک باشترین دەمێنێتەوە. ئەوەی پێلێ لە تەمەنی 17 ساڵی کردی لە جامی چیهانیدا، وەک مەتەڵێکی نەزانراو دەمێنێتەوە. وە سێ نازناوی مۆندیالیش بۆ وڵاتەکەی بباتەوە ئەوە شتێکە نزیک لە شێتیەوە.”

رۆجەر میلا وەک یەکەمین یاریزانی کیشوەری ئەفریقا دادەنرێت بە ئاسمانی تۆپی پێی جیهانیەوە ناوبانگی بڵاو بێتەوە. توانی سێ مۆندیال لەگەڵکامیرۆندا بەشداری بکات و لە چاپی 1990 وڵاتەکەی گەیاندە چارەکی کۆتایی.

بابەتی زیاتر

Back to top button