ئه‌وروپائیتاڵیا

ئینتەر میلان نایەوێت کۆنتێ دوور بخاتەوە

یاریگا
سەرەرای ئەنجامە خراپەکانیان لەم وەرزەدا، بەڵام کارگێری یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی ئامادەنین ئانتۆنیۆ کۆنتی راهێنەری یانەکەیان دەربکەن.

رۆژنامەی وەرزشی لاگازێتادلۆسپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووە سەرەرای ئەوەی کە ئەم وەرزە نێرازۆری ئەنجامی لاوازیان هەبووە، بەڵام کارگێری ئەو یانەیە ئامادەنین راهێنەرەکەیان دەربکەن، چونکە نایانەوێت جارێکی دیکە سەر لە نوێ راهێنەرێک بێنن و تیپێلی دیکە دروست بکەن و ئامانجیانە لەگەڵ ئەو راهێنەرە ساڵانی داهاتوو تیپێکی بەهێز ئاوا بکەن.

کۆنتی مانگی پێنجی ساڵی رابردوو بووە راهێنەری ئینتەر میلان و لە کۆی 42 یاریی 24 بردنەوە و هەشت شکستی تۆمار کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button