ئه‌وروپائیتاڵیا

رۆناڵدۆ داهاتووی خۆی لەگەڵ یۆڤێنتۆس یەکلایی کردووە

یاریگا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، گۆڵکاری پۆرتوگاڵی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا نایەوێت ریزەکانی ئەو یانەیە تاوەکو کۆتایی گرێبەستەکەی جێبێڵێت.

رۆژنامەی وەرزشی توتۆسپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووە دۆن بریاریداوە تاوەکو کۆتایی گرێبەستەکەی لەگەڵ خانمە پیرەکە بەردەوام بێت، سەرەرای ئەوەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی لە هەوڵی ئەوەداتە ئەو یاریزانە بگوازنەوە ریزەکانیان، کریس ئەو پەیامەی لەگەڵ چەند کەسی نزیکی باس کردووە.

رۆناڵدۆ هاوینی رابردوو بەرامبەر 117 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یۆڤێنتۆس کردووە و لە هاوینی 2022 گرێبەستەکەی کۆتایی دێت وئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی لە سێریائەی توانیویەتی 28 گۆڵ بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button