ئه‌وروپائیسپانیا

ئۆسمان ئامادەنیە بارسێلۆنا جێبێڵێت

یاریگا
ئۆسمان دێمبێڵێ، هێرشبەرت فەڕەنسی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا ئامادەنیە یانەکەی جێبێڵێت و دەیەوێت لەگەڵ ئەو یانەیە بەردەوام بێت.

ماڵپەری ESPN بڵاویکردووە یاریزانە فەڕەنسیەکەی بلاوگرانا بە هۆی پێکانە یەک لە دوا یەکەکانی بووەتە هۆی ئەوەی کە بەرپرسانی یانەکەی بیر لە فرۆشتنی بکەنەوە و بۆ ئەم مەبەستەش یانەی مانچێستەر یونایتد ئامادەیە بگوازێتەوە ریزەکانی، بەڵام ئەو یاریزانە رەتیدەکاتەوە یانەکەی جێبێڵێت و ئامانجیەتی دوای گەڕانەوە بۆ یاریگاکان بتوانێت خزمەتێکی باشی یانەکەی بکات.

ئۆسمان لە هاوینی ٢٠١٧ پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد، بەڵام هەر لە سەرەتای پەیوەندی کردنی بە بارسا بە هۆی پێکانە یەک لە دوا یەکەکانی نەیتوانی بەشداری زۆربەی هەرە زۆری یارییەکانی یانەکەی بکات.

Back to top button