ئه‌وروپائیتاڵیا

کانتی ئامانجی یانەیەکی ئیتاڵیە

یاریگا-
نگۆلۆ کانتی، ناوەڕاستکاری فەڕەنسی یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەیەوێت ئەو یانەیە جێبێڵێت و یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیاش هەوڵی گواستنەوەی بۆ دەدات.

رۆژنامەی وەرزشی گازێتادلۆسپۆرتی ئیتاڵی زانیاری دەستکەوتووە ناوەڕاستکارەکەی بلوز دەیەوێت وەرزی داهاتوو یانەکەی جێبێڵێت و بۆیە ئانتۆنیۆ کۆنتی راهێنەری نێرازۆری داوای لە یانەکەی کردووە ئەو یاریزانە بگوازنەوە ریزەکانیان و چاوەڕێ دەکرێت دوای ماوەیەکی دیکە هەردوو یانە لەسەر ئەم پرۆژەیە دەست بە گفتوگۆ کردن بکەن و بە پێ زانیارییەکان ئەستەمە یانە لەندەنیەکە بە ئاسانی دەستبەرداری یاریزانەکەیان بن.

کانتی ئەو کاتەی کە ئانتۆنیۆ کۆنتی راهێنەری چێڵسی بوو، یەکێک لە یاریزانە سەرەکیەکانی پێکهاتەکەی بوو، بۆیە دەیەوێت جارێکی دیکە یاریی بۆ ئەو بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button