ئه‌وروپائیتاڵیا

بارسێلۆنا گۆڵکاری سێریائەی دەوێت

یاریگا
دوای بێ هیوا بونیان لە گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێز هێرشبەری یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا، کارگێری یانەی بارسێلۆنا دەیەوێت هەوڵ بۆ گواستنەوەی چیرۆ ئیمۆبیلی گۆڵکاری ئیتاڵی یانەی لازیۆ بدات.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردووە بلاوگرانا توانای ئەوەی نیە 111 ملیۆن یۆرۆ وەکو مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی گۆڵکاری ئارجێنتینایی نێرازۆری خەرج بکات، بۆیە بیریان لەوە کردووەتەوە لە شوێنی ئەو یاریزانە، گۆڵکارەکەی ئەم وەرزەی سێریائەی کە لە یانەی لازیۆ یاریی دەکات بگوازنەوە ریزەکانیان.

چیرۆ ئیمۆبیل لەم وەرزە سێریائەی 29 گۆڵ کردووە و گرێبەستەکەشی لەگەڵ یانەکەی لە هاوینی ساڵی 2023 کۆتایی دێت و نرخەکەشی لە ترانسفێرمارکێت بە 40 ملیۆن یۆرۆ خەمڵێندراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button