ئه‌وروپائیسپانیا

من ببم بە سەرۆکی بارسێلۆنا، چاڤی دەبێتە راهێنەر

یاریگا
دوو ساڵی رابردوو زۆر کات ناوی چاڤی هێرناندێز ناوەڕاستکاری پێشووی بارسێلۆنا بۆ پۆستی راهێنەرایەتی ئەو یانەیە بەستراوەتەوە و ئێستاش کاندیدێکی سەرۆکایەتی ئەو یانەیە بەڵێن دەدات ئەم خەونە بکات بە راستی.

ڤیکتۆر ڤۆنت یەکێک لە کاندیدەکانی پۆستی سەرۆکایەتی بلاوگرانا بەڵێن دەدات هەر کاتێک ببێتە سەرۆکی ئەو یانەیە، یەکەم پرۆژەی دەست نیشانکردنی ناوەڕاستکاری پێشووی یانەکەیان دەبێت وەکو راهێنەر، هەرچەند ئەو راهێنەرەی ئێستا یانەی سەدی قەتەریە و گرێبەستەکەی بۆ ماوەی یەکساڵ نوێکراوەتەوە.

چاڤی هێرناندێز چەندینجار باسی لە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی بارسێلۆنا کردووە، بەڵام بە هۆی ناکۆکیەکانی لەگەڵ بارتیمیۆی سەرۆکی ئەو یانەیە ئامادەنەبوو لەم کاتەدا ئەو کارە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button