ئه‌وروپائینگلتەرا

لیڤەرپوول دوای نزیکەی دوو ساڵ نەیتوانی براوە بێت

یاریگا
لیڤەرپوول ئەمڕۆ لە گەڕی 35ـی پرێمەرلیگ لە کاتێکدا لە یاریگای خۆیان واتە ئانفیڵد میوانداری بێرنلی کرد، 24 یاریی بوو لەسەر یەک بردنەوەیان تۆمار دەکرد، بەڵام ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار دوای ئەوەندە یارییە بەرامبەر بوون.

ماڵپەری داتا و ئاماری وەرزشی ئۆپتا بڵاویکردەوە لیڤەرپوول دواجار پاش 24 یاریی، واتە 527 رۆژ لە یاریگای خۆیان نەیانتوانی بردنەوە بەدەست بێنن، ئەو یانەیە لە سەرەتای ساڵی 2019 بە دواوە هەموو یارییەکانی لە یاریگای خۆی بە بردنەوە کۆتایی پێ هێنابوو، بەڵام ئەمڕۆ دوای ئەو ماوەیە زۆرە لەگەڵ بیرنلی بەرامبەربوون.

پاڵەوانەکەی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ ئەرکیان بۆ شکاندنی ریکۆدری مانچێستەر سیتی قورس بوو، ئەوا ئامانجیان بوو ژمارەی خاڵەکانیان لە 100 خاڵ تێپەڕێنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button