ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا کورتهێنانی لە بودجەکەیدا هەیە و دەیەوێت لاوتارۆ بگوازێتەوە

یاریگا
لەگەڵ بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و وەستانی سەرجەم چاڵاکیە وەرزشیەکان بۆ ماوەیەک بووە هۆی ئەوەی کە زیانێکی گەورەی دارایی بەر یانەکان بکەوێت و یانەی بارسێلۆناش بەم هۆیەوە 200 ملیۆن یۆرۆ کورتهێنانی لە بودجەکەیدا هاتووە.

رۆژنامەی سپۆرت دیاریۆی کەتەلۆنی بڵاویکردووە، بارسا سەرەرای ئەو کورتهێنانە سوورە لەسەر گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێز گۆڵکاری ئارجێنتینایی یانەی ئینتەر میلان، بەڵام ئەو یانەیە دەتوانێت بە فرۆشتنی فلیپ کۆتینیۆ یاریزانە بەڕازیلی یانەکەی کە بە شێوەی خواستن یاریی بۆ بایرن میونشن دەکات، ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە چاوەڕێ دەکرێت بێجگە لە کۆتینیۆ، ئەم هاوینە راکیتیچ، ئۆسمان دێمبێلێ و نێلسۆن سێمیدۆش ریزەکانیان جێبێڵن و ئەو کات داهاتێکی باش بەدەست دێنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button