ئه‌وروپائینگڵته‌را

هەفتەی داهاتوو چارەنوسی مانچێستەر سیتی یەکلایی دەکرێتەوە

یاریگا
دادگای وەرزشی جیهانی CAS رایگەیاندووە هەفتەی داهاتوو بریاری یەکلایی کەرەوە لەسەر کەیسی یانە مانچێستەر سیتی لە بارەی دوور خستنەوەیان لە چامپیۆنزلیگ ئاشکرا دەکەن.

ماڵپەری فەرمی دادگای وەرزشی جیهانی بڵاویکردووە پاش ئەوە یوێفا بە تۆمەتی کاری رەچاو نەکردنی یاسای دارایی خاوێن یانە ئینگلیزیەکەی بۆ ماوەی دوو وەرزی داهاتوو لە چامپیۆنزلیگ سڕ کرد، ئەو یانەیە لە دادگاکەیان تانەیان لەو بریارەداوە و دوای چەندین دانیشتین بریارە ١٣ـی ئەم مانگە کە دەکاتە رۆژی دوو شەممە بریاری کۆتایی لەسەر ئەم کەیسە بدرێت.

لە ئەگەری رەتکردنەوەی تانەی یانە مانچێستەر سیتی، ئەوا ئەو یانەیە دوو وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ ناتوانن بەشداری بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button