ئه‌وروپائیسپانیا

تیمی پزیشکی ریال مەدرید چارەنوسی پێکانی مارسێلۆ یەکلایی دەکاتەوە

یاریگا
مارسێلۆ بەرگریکاری بەڕازیلی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بە هۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە ئەستەمە تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە بتوانێت یاریی بکاتەوە.

دەستەی پزیشکی شاهانەکان لە دوایین راپۆرتەکەیان سەبارەت بە پێکانی بەرگریکاری باڵی چەپی یانەکەیان بڵاوییان کردووە پشکنینە پزیشکیەکان دەریانخستووە ئەو یاریزانە تووشی راکشانی ماسولکەکانی قاچی بووە و شەشەم جاریشە تووشی ئەم پێکانە دەبێت، بۆیە ئەستەمە لە ماوەی سێ هەفتەی داهاتوو بتوانێت یاریی بکاتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردووە زیدان داوای لە تیمی پزیشکی یانەکەی کردووە چارەسەری مارسێلۆ بۆ یارییەکەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی لە چامپیۆنزلیگ بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button