ئه‌ڵمانیائه‌وروپاگرنگترین

لیڤاندۆڤسکی وەکو باشترینی مانگی رابردووی بایرن دیاریی کرا

یاریگا
رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، گۆڵکاری پۆڵەندی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا وەکو باشترین یاریزانی مانگی رابردووی یانەکەی دەست نیشانکرا.

ماڵپەری فەرمی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە گۆڵکارە پۆڵەندیەکە دوای پێشکەش کردنی ئاستێکی نایاب لە بۆندزلیگا و جامی ئەڵمانیا، توانی بە دەنگی زۆرینەی هاندەرەکانیان خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی رابردووی یانەکەیان بەدەست بێنێت.

لیڤا لە راپرسی دەست نیشانکردنی باشترین یاریزانی مانگی رابردووی یانەکەی توانی ٪30 دەنگەکان بەدەست بێنێت و لە دوای ئەویش تۆماس مولەر ٪20ـی دەنگەکانی بەدەست هێنا و هەروەها لە پلەی سێیەمیش گۆرتێسکا ٪19ـی دەنگەکانی بەدەست هێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button