ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

بێنزێما وەک باشترین یاریزانی مانگی رابردووی لالیگا دیاریی کرا

یاریگا
کەریم بێنزێما، گۆڵکاری فەڕەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا وەکو باشترین یاریزانی مانگی رابردووی لالیگا دەست نیشانکرا.

ماڵپەری فەرمی لالیگای ئیسپانیا بڵاویکردەوە هێرشبەرەکەی مێرنگی توانی نازناوی باشترین یاریزانی مانگی رابردوو بەدەست بێنێت، ئەو یاریزانە لەم مانگەدا بەشداری پێنج یاریی یانەکەی کرد و توانی سێ گۆڵ و ئاسیستێک تۆمار بکات.

بێنزێما لەم وەرزەدا 17 گۆڵی بۆ یانەکەی لە لالیگا کردووە و باشترین گۆڵکاری یانەکەیەتی و لەو کاتەی یارییەکان لە سەردەمی کۆرۆنا بەڕێوەدەچن، ئەو یاریزانە لە سەرجەم یارییەکانی یانەکەی بەشداری کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button