ئه‌وروپائیسپانیا

ڤینیسیۆس جۆنیۆر سەلامەتە

یاریگا
زینەدین زیدان لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی ئەمڕۆی رایگەیاند گومان دەکرێت ڤینیسیۆس جۆنیۆر هێرشبەری بەڕازیلی یانەکەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو بێت.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا ئێوارەی ئەمڕۆ بڵاویکردەوە دوێنێ دوای ئەنجامدانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ یاریزانە بەڕازیلیەکەی مێرنگی، گومان دروست ببو کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆڤید١٩ بێت، هەربۆیە ئەمڕۆ جارێکی دیکە پشکنینی بۆ کرا و ئەنجامەکەشی نێگەتیڤ بووە و پێشبینیش دەکرێت بۆ یارییەکەی سبەی شەو بەرامبەر ئالاڤێس بانگهێشت بکرێت.

ریال مەدرید سبەی شەو کاتژمێر ٢٣:٠٠ بە کاتی هەولێر لە گەڕی ٣٥ـی لالیگا لە یاریگای دی ستیفانۆ میوانداری دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button