ئینگلتەرا

فرانک لامپارد سزادەدرێت

یاریگا-یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا فرانک لامپاردی بە یاسای “رەفتاری نەشیاو” تۆمەتبارکرد پاش یاری نێوان دێربی کاونتی و بێرمینگهام لە خولی پلە یەکی ئینگلتەرا.

لامپاردی راهێنەری دێربی روبەرووی سیمۆن هوپەری ناوبژیوان بووەوە پاش کۆتایی هاتنی یارییەکە ٢-٢ بەهۆی ئەوەی پێی وابوو لێدانێکی سزایان بۆ هەژمارنەکراوە.

لە بەیاننامەکەی FA دا هاتووە “شێوازی قسەکردن و رەفتاری لامپارد لەو رووداوەدا بووە هۆی ئەوەی بە یاسای رەفتاری نەشیاو سزای بدەین. لامپارد تاوەکو ئێوارەی رۆژی دووشەممەی لەبەردەم دایە بۆ تانەدان لە بڕیارەکە پێش ئەوەی شێوازی سزاکەی دیاری برکێت”.

تیمەکەی لامپارد لە پلەی شەشەمی ریزبەندی خولەکەدایە بە دوو هەفتە بەر لە کۆتایی هاتنی وەرز.

بابەتی زیاتر

Back to top button