ئه‌وروپائینگلتەرا

کاردانەوەی مۆرینیۆ دوای سزادانی بەرگریکارەکەی یانەکەی

یاریگا
خۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی دوای سڕ کردنی ئێریک دایەر بەرگریکاری یانەکەی بە هۆی هێرش کردنە سەر هاندەرێک ئامادەنەبوو هیچ قسەیەک بکات.

راهێنەرە پۆرتوگاڵیەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی یانەکەی بەرامبەر بۆرنمۆس لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسێک سەبارەت بە سزای بەرگریکاری یانەکەی گووتی ” من ناتوانم هیچ قسەیەک بکەم، ئەگەر وەڵامی پرسیارەکەی تۆ بدەمەوە، ئەوا تووشی کێشە دەبم، بۆیە باشتروایە بێ دەنگ بم ”.

ئەمڕۆ فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئینگلیز دوای چوار مانگ لە روداوەکە بریاریدا ئێریک دایەر بەرگریکاری تۆتێنهام بە هۆی هێرش کردنە سەر هاندەرێکی یانەکەی بۆ چوار یاریی سڕ بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button