ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

مارکا نهێنی پێناڵتیەکانی رامۆس ئاشکرا دەکات

یاریگا
لە لێکۆلینەوەیەکی رۆژنامەی مارکای وەرزشی ئیسپانی دەرکەوتووە کە هۆکاری پێناڵتیە سەرکەوتووەکانی سێرخیۆ رامۆس بەرگریکاری ریال مەدرید تەنها متمانە بە خۆبونە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردووە، بۆمان دەرکەتووە سەرکردەکەی مێرنگی کاتێک کە لێدانی پێناڵتی جێبەجێ دەکات، تاوەکو چرکەی کۆتایی ئەو گۆشەیە دیاریی ناکات کە دەیەوێت تۆپەکەی ئاراستە بکات، هەرچەندە هەندێ کات بە بیرکردنەوە لە مێشکیدا گۆشەکە دیاریی دەکات، واتە بە چاو ئەم کارە ناکات.

رۆژنامەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە یەکێکی دیکە لە هۆکارە سەرکەوتووەکانی رامۆس لە جێبەجێ کردنی پێناڵتی ئەوەیە کە ئەو یاریزانە متمانەیەکەی تەواوی بە خۆی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button