ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

گواردیۆلا: تا کۆتایی وەرز قسە لەسەر گواستنەوەکان ناکەم، بەڵام هیوادارم مێسی…

یاریگا- پیپ گواردیۆلا ڕاهێنەری مان سیتی قسەی خۆی کرد لە بارەی دەنگۆی ڕۆشتنی لیۆنێل مێسی لە بارسێلۆنا و پەیوەندی کردنی بە یانە ئینگیلیزیەکەوە.

لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکەیان بەرامبەر نیوکاسڵ لە هەفتەی 34ی پریمەرلیگ، پیپ گواردیۆلا لە بارەی پلانەکانی سیتیزینسەوە بۆ گواستنەوەکانی هاوینە، گوتی: “هیچ قسەیەک لەو بارەیەوە ناکەم تا کۆتایی وەرز. بەڵام هیوام ئەوەیە مێسی هەر لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە.”

قسەکانی پیپ لە کاتێکدایە چەند ڕۆژێکە پرسی ڕۆشتنی مێسی لە بارسێلۆنا، بۆتە جێی باسی گەرمی میدیا و شرۆڤەکارانی تۆپی پێ. هەندێک وەک فشاری کاپتنەکەی بلاوگرانای دەبینن بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاریی لە کارگێڕی یانەکە و، هەندێکیش پێیان وایە مێسی دەیەوێت لێرەوە خاڵی کۆتایی لەگەڵ بارسێلۆنا دابنێت و ئەزموونێکی نوێ تاقی بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button