ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

یوفا وادەی گەڕانەوەی یارییەکانی چامپیۆنزلیگ دیاری دەکات

یاریگا- وا بڕیارە یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا “یوفا” ڕۆژی 9ی ئەم مانگە کۆ ببێتەوە و تێیدا بڕیار لەسەر وادەی دەستپێکردنەوەی یارییەکانی چامپیۆنزلیگ و یۆرۆپالیگ بدەن، هەروەها چۆنێتی بەڕێوەچوونی یارییەکان و دەستنیشانکردنی یاریگا.

پێش سەرهەڵدانی کۆرۆنا چامپیۆنزلیگ پێی ناوەتە قۆناغی 16ی پاڵەوانێتیەکە، لەگەڵ ئەوەشدا چەند یانەیەک، لە نێویاندا یاری نێوان ما سیتی و ڕیاڵ مەدرید لە لایەک، ناپۆلی و بارسێلۆنا لە لایەکیتر و هەروەها یوڤێنتوس و لیۆن… هێشتا یاریی گەڕانەوەیان ماوە بۆ دەرکەوتنی ناسنامەی براوە و گەشتنیان بە قۆناغی چارەکی پێش کۆتایی.

بە گوێرەی ڕاپۆرت و زانیارییەکان، لە نێویشیاندا مارکای ئیسپانی باس لەوە دەکەن بە ئەگەرێکی زۆرەوە سەرجەم یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا لە پورتوگال و بە سیستمی تەنها یەک یاریی، بە ڕێوە بچێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button