ئه‌وروپائیسپانیا

رامۆس باشترین وەرزی بووە لەگەڵ ریال مەدرید

یاریگا
سێرخیۆ رامۆس، بەرگریکاری ئیسپانی یانەی ریال مەدریدی ئەم وڵاتە بە تۆمار کردنی 12 گۆڵ لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان، باشترین ئاماری دوای پەیوەندی کردن بە شاهانەکان تۆمار کردووە.

ماڵپەری فەرمی شاهانەکان ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە بەرگریکارەکەیان لەو کاتەی پەیوەندی بە یانەکەیانەوە کردووە، ئەم وەرزە باشترین ئاماری هەبووە، واتە باشترین ئاستی پێشکەش کردووە و لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان 12 گۆڵی کردووە، لە کاتێکدا پێشتر لە وەرزی رابردوو توانیبوی 11 گۆڵ بکات و هەروەها وەرزی 2016 بۆ 2017ـش یەکێک لە باشترین وەرزەکانی بوو لەگەڵ یانەکەی، ئەو کات توانیبوی 10 گۆڵ بکات.

رامۆس ئەم وەرزە لە لالیگا 10گۆڵی بۆ ریال مەدرید کردووە و لە دوای کەریم بێنزێما دووەم باشترین گۆڵکاری یانەکەیەتی، هەروەها ئەو بەرگریکارە لە چامپیۆنزلیگیش دوو گۆڵی بۆ یانەکەی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button