گرنگترین

فەرمی: وادەی کۆتایی هاتنی ئەم وەرزەی لالیگا دیاریکرا

یاریگا
ئەنجومەنی لالیگای ئیسپانیا بە شێوەیەکی فەرمی وادەی کۆتایی ئەم وەرزەهی راگەیاند و لە هەمان کاتدا گۆڕانکاری لە کاتی یارییەکانی دوو هەفتەی کۆتایی دەکرێت.

ماڵپەری فەرمی لالیگای ئیسپانیا بڵاویکردەوە لە دوایین کۆبونەوەی نێوان ئەندامانی ئەنجومەنەکەیان و هەروەها نوێنەرانی یانەکانی لالیگا بریاردرا کە ١٩ـی ئەم مانگە دوایین گەڕی لالیگا واتە هەفتەی ٣٨ بەڕێوەبچێت و وەکو وادەی کۆتایی ئەم وەرزە دیاریی کراوە.

ئەنجومەنەکە بریاریشیداوە کە سەرجەم یارییەکانی گەڕی ٣٧ـی لالیگا لە یەک رۆژ و یەک کات لە ١٦ـی ئەم مانگە بکرێن و هەروەها بە هەمان شێوە دوایین گەڕیش لە ١٩ـی ئەم مانگە و لە یەک کاتدا بەڕێوەدەچن.

بابەتی زیاتر

Back to top button