ئه‌وروپائیسپانیا

راکێتیچ دەگەڕیتەوە یانەکەی پێشووی

یاریگا
ئیڤان راکێتیچ، ناوەڕاستکاری کڕواتی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا چاوەڕێ دوایین وەرزی بێت لەگەڵ یانەکەی و داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کردووە رێگەی پێ بدەن یانەکەی جێبێڵێت.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردووە ناوەڕاستکارەکەی بلاوگرانا ئامادەنیە وەرزی داهاتوو لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت و بۆ ئەم مەبەستەش داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە رێگەی پی بدەن یانەکەیان جێبێڵێت و چاوەڕێش دەکرێت ئەو یاریزانە وەرزی داهاتوو بگەڕێتەوە یانەکەی پێشووی و جارێکی دیکە درێسی سێڤییا لەبەر بکاتەوە.

راکیتیچ لە ساڵی ٢٠١٤ بەرامبەر ٢٠ ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کردووە و هاوینی ساڵی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانەیە کۆتایی دێت.

Back to top button