ئیسپانیا

زیدان ئامانجی وەرزی داهاتوویان رادەگەیەنێت و یاریکردنی ڤینیسیوس رەتدەکاتەوە

یاریگا-زینەدین زیدان لە پرێس کۆنفرانسی بەر لە یارییەکەی خیتافی چەند زانیارییەکی بۆ میدیاکان ئاشکراکرد.

راهێنەرە فەڕەنسییەکە رایگەیاند ئامانجی سەرەکیان بۆ وەرزی داهاتوو خولی ئیسپانی دەبێت نەک خولی پاڵەوانەکان هەرچەند هەوڵدەدەن تەواوی ناسناوەکان بەدەست بهێنن.

زیدان وتیشی پەلەناکات لە گەڕانەوە ڤینیسیوس جونیۆر و سەرەڕای ئەوەی چەند رۆژێکە گەڕاوەتەوە مەشقە ئاساییەکان بەڵام بەرامبەر خیتافی یاری پێناکات. بەوەش پێشبینی دەکرێت ناوبراو تەنها لە کۆتا دوو یاری وەرزدا بەرامبەر ڤالیکانۆ و ڤیاریاڵ بەشداری بکات.

دوورخستنەوەی  لە کاتێکدا ڤینیسیوس دەیەوێت خۆی بسەلمێنێت بۆ تیێی راهێنەری بەڕازیل تاوەکو بەشداری پێبکات لە کۆپا ئەمێریکا.

بابەتی زیاتر

Back to top button