ئه‌وروپائیتاڵیا

نەهامەتیەکانی کۆنتی بەردەوامن

یاریگا
ئانتۆنیۆ کۆنتی، راهێنەری یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا ئەم دواییە یانەکەی تووشی قەیرانی پێکانی یاریزانەکانی بووەتەوە و بەم دواییەش یاریزانێکی دیکەی تووشی ئەم پەتایە بووە.

ماڵپەری فەرمی یانەی ئینتەر میلان پێکانی نیکۆ بارێلا ناوەڕاستکاری یانەکەیانی پشت راستکردەوە، هەرچەندە ئاماژەی بە وادەی دوورکەوتنەوەی نەکراوە، بەڵام سەرچاوەکانی نزیک لەو یانەیە بڵاویان کردووە ئەو یاریزانە سێ یاریی داهاتووی یانەکەی ناتوانێت بەشداری بکات، ئەمە لە کاتێکدایە کە ماوەیەکە ستێفانۆ سێنسی ناوەڕاستکارەکەی دیکەی نێرازۆری ماوەیەکە بە هۆی پێکان ناتوانێت یاریی بکات.

ئینتەر میلان ئەم گەڕەی دواییەی سێریائەی بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو بەرامبەر بۆلۆنیا لە یاریگای خۆیان دۆڕان و ئەم دۆڕانەش وایکرد جیاوازی خاڵەکانیان لەگەڵ یۆڤێنتۆسی پێشەنگ بۆ هەشت خاڵ بەرز بێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button