ئه‌وروپائینگلتەرا

” لە پێناو سەرکەوتنی مۆرینیۆ هەموو کارێک دەکەم ”

یاریگا
ئێریک دایەر، بەرگریکاری ئینگلیزی یانەی تۆتێنهامی ئەم وڵاتە رایدەگەینێت لە پێناو سەرکەوتنی خۆزێ مۆرینیۆ راهێنەری پۆرتوگاڵی یانەکەی هەموو کارێک دەکات.

بەرگریکارەکەی سپێرز لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامە سەن سەبارەت بە داهاتووی راهێنەری یانەکەیان گووتی ” ئێمە لەگەڵ سپێشەل وەن زۆر ئاسودەین و لە پێناو ئەو من و هاوڕێکانم ئامادەین گیانی خۆمان پێشکەش بکەین وئارەزووی ئەوەش دەکەین ساڵانێکی زۆر لەگەڵمان بەردەوام بێت، راستە ئەنجامەکانی ئەم دواییانەمان وەکو پێویست نەبوو، بەڵام دڵنیان لە داهاتوو دەتوانین باشتر بین ”.

خۆزێ مۆرینیۆ بە هۆی ئەنجامە لاوازەکانی ئەم دواییەی فشارێکی زۆری لەسەرە، هەرچەندە پێشتر رایگەیاندووە دڵینایە لە مانەوەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button